ئه‌یلوول 11, 2017 16:42 Asia/Tehran
  • پێداگریی عەممار حەکیم لەسەر پێویستیی پاکتاوکرانی بەتەواوەتی حەویجە لە بوونی داعش

سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق لەدیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، جەختی کرد لەسەر پێویستیی پاکتاوکرانی بەتەواوەتی شاری حەویجە لەباشووری ڕۆژاوای پارێزگای کەرکووک لەبوونی تیرۆریستانی داعشی.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر ، سەیید عەممار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئێراق لەدیدار لەگەڵ فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، بەئاماژە بە ئامادەیی هێزە ئێراقییەکان بۆ دەسپێکرانی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی حەویجە وتی: ڕزگارکرانی ناوچە بەجێماوەکانی دەست داعش لەپارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوایت ئێراقیش پێویستە.

پاش ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی شاری تەلەعفەر لەڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا، هێزە ئێراقییەکان ئێستا بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی ناوچەکانی دیکە بۆ وێنە شاری حەویجە، ئامادە دەبن.

عەممار حەکیم دوێنێ یەکشەممەش لەگەڵ سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق دیداری کردو دوولایەن لەبارەی گۆڕانکارییە ئاسایشی و سیاسییەکانی ئێراق، گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ناوچە، گرینگیی هاوکاری و پەیوەندیی نێوان گرووپە ئێراقییەکان بۆ هێنانەدی ڕوانگە هاوبەشەکان بەگوێرەی گۆڕانکارییەکانی قۆناخی نوێ، وتووێژیان کرد.