ئه‌یلوول 11, 2017 18:55 Asia/Tehran
  • هەشت حیزبی تورکمانی لە کەرکووک گشت پرسی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لەم وڵاتەیان بایکوت کرد

هەشت حیزبی تورکەمانی لە کەرکووک گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لەم وڵاتەیان بایکوت کرد.،

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕوسیا ئەلیەوم ، ئەم هەشت حیزبە لە پرێس کۆنفرانسێکدا پیداگریان کرد ئەنجام وئاکامی ئەم گشت پرسیە بە ڕەسمی ناناسن ولەگەڵ ئاکام وئەنجامەکەی هاوکاری ناکەن. ئەوان وتیان : دیاری کردنی چارەنوسی کەرکووک لەگەڵ ڕیککەوتن ووتووێژ ئەگەری هەیە . سامی عەبدولعەزیز ئەلبەیاتی ئەندامی حیزبی تورکەمانی ئەلحەق وتی: لە نەتەوەی تورکەمان دەمانهەوێ گشت پرسیی بایکوت بکەن وبەشداری تیدا نەکەن وئێمە ئاکام وئەنجامی ئەم گشت پرسیە بە فەرمی ناناسین ولەگەڵ ئاکام وئەنجامەکەی  هاوکاری ناکەین. دیاری کردنی چارەنوسی کەرکووک تەنیا بە ڕێککەوتن ووتووێژی نێوان لایەنە جۆربەجۆرەکان ئەگەریی هەیه و داسەپاندنی لایەنیک سەرناکەوێت وتۆشی شکست دەبێت.