ئه‌یلوول 13, 2017 12:23 Asia/Tehran
  • وشدارییدان لەمەڕ کردەی تاوانکارانەی داعش لە حەویجەی ئێراق

فەرماندەرێکی باڵای حەشدی شەعبی وشداریی دا لەمەڕ بۆمب نانەوە لە ماڵ و نیشتنگەکان و ئۆتۆمبیلەکاندا لەگشت ڕێگاکانی کەرکووک بۆ حەویجە لەباشووری رۆژاوای ئەو پارێزگایە.

شێخ نایف مەرزوق یاریدەری سەرلەشکری دووهەمی حەشدی شەعبیی ئێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لەدیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا، بەئاماژە بە ترسی تیرۆریستان لە پێشڕەویی هێزەکانی ئەو وڵاتە، وتی: تیرۆریستانی تەکفیریی داعش بۆ سست کردنی رەوتی پێشڕەوییەکان، وێڕای بۆمب نانەوە لە نێو ماڵ و خانووبەرەکان لەڕێگای کەرکووک بۆ حەویجە، سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئۆتۆمبیلەکانی بەجێماو لەو شارە بۆ بۆمب نانەوەکانیانن.

ئەو فەرماندەرەی هێزەکانی حەشدی شەعبی هەروەها کەڵک وەرگرتن لە خەڵک لەنێو ماڵەکانیان وەک قەڵغان، بەمەبەستی بردنەسەری ئاماری کوژراو و برینداران لە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی حەویجە، لە تاوانکارییەکانی دیکەی تیرۆریستانی داعش ناوبردو وتی: لە چەند ساڵی ڕابردوودا تیرۆریستان لە ئاوایی"منزلە" دەستیان دایە کۆمەڵکوژیی و بەنیازن بەبۆمب نانەوە پێش بە دۆزرانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بگرن.

شاری حەویجە، دواپێگەی داعش لە پارێزگای کەرکووکی باکووری ئێراقە.

کاربەدەستێکی ئیدارەی خۆجێیی ناوچەی کوردستانی ئێراقیش کە نەیویست ناوی ئاشکرا ببێ، بەئاماژە بە درێژەی ڕەوتی خۆبەدەستەوەدانی تیرۆریستانی داعش بە هێزە ئێراقییەکان، وتی: هێزەکانی پێشمەرگە، ئەو کەسانە رادەستی حکومەتی ناوەندیی ئێراق دەکەن.

بەقسەی ئەو بەرپرسەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، لەنێو ئەو چەکدارانەی داعش کە خۆیان تەسلیم کردووە، ژمارێکی زۆری ژنان و کچانی ڕووسی، فەڕەنسی، کۆریایی، سۆمالیایی و چەند وڵاتی دیکە بەرچاو دەکەون کە هۆی خۆبەدەستەوەدانیان، دەگەڕێننەوە بۆ بەتەنگەوەهاتن لە یاساکانی داعش .

گرووپی تیرۆریستیی و تەکفیریی داعش کە لەساڵی٢٠١٤وە بەشگەلێکی خاکی سووریاو ئێراقی داگیرکرد، ئێستا خەریکە بەتەواوەتی ئەو ناوچانە لەدەست دەداو لەناو دەچێ.