بەڕێوەچوونی ڕفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەڕەشەیەکە بۆ یەکێتیی ئەم وڵاتە
بە نزیک بوونەوە لە کاتی بەڕێوە چوونی رفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: ئەم ڕفراندۆمە بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتییە و هەڕەشەیەکە بۆ ئاسایش و یەکێتیی ئێراق .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێراق بە ئاماژەدان بەمەی کە بەڕێوەچوونی رفراندۆم بە پێی یاسای بنەڕەتی قەبووڵ ناکرێت، وتی : کۆمکاری عەرەبیش نەیارەتیی دەربڕیوە لەگەڵ ئاوا کردەوەیەک کە ڕژێمی زایۆنیستی داکۆکی لێ دەکات .
جەعفەری بە ئاماژەدان بە دەستووری ئێراق سەبارەت بەمەی کە ئێراق وڵاتێکی یەکگرتوو و خاوەن سەروەریی نیشتمانییە وتی : ئێستاکە داعش خەریکە لە ناودەچێت و کاتی هەڕەشە و گوڕەشە نییە بەڵکوو سەردەمی وتووێژە .
وەزیری دەرەوەی ئێراق وتی: باس کردن لەسەر جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی نیگەرانیی ناوچەیی و نێونەتەوەیی و پێشی داگرت کە : ئەم وڵاتە خاوەن ژیار، مێژوو و پیرۆزگەکان و هاوژینییە و بە درێزایی مێژوو توانیویەتی هەموو ڕەوت و لایەنەکان لە دەوری یەکتر کۆبکاتەوە.
بەرلەمە ئەحمەد جەمال وتەبێژی ڕەسمیی وەزارەتی دەرەوەی ئێراقیش باسی نەیارەتی ئەنجومەنی وەزارەتی کۆمکاری عەرەب بەرامبەر بە بەڕێوە چوونی رفراندۆمەکەی هەرێمی کردووە .
پێداگریی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بەڕێوەچوونی رفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە بیست وپێنجەمی سپتەمبەری 2017 بەڕەوڕووی کاردانەوەی بەبڕشتانەی دەوڵەتی ئێراق، تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراقی و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بووەتەوە.