ئه‌یلوول 17, 2017 16:08 Asia/Tehran
  • هەڵوەشانەوەی سەفەرەکەی فوئاد مەعسووم بۆ نیۆیۆرک دوا بە دوای تاوسەندنی  ئالۆزیی نێوان هەولێر وبەغدا

بە تاوسەندنی ئالۆزیی نێوان هەولێر و بەغدا، سەفەری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ نیۆیۆرک هەڵوەشایەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، " فۆئاد مەعسسوم" سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی  یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێرای " مەترسیدار" وەسف کردنی دواهاتی ئالۆزییەکانی ئێستا ، لەهەموو گرووپە سیاسی و بەڕێوە بەرایەتییەکانی بەغداو هەولێر داوای کرد هەتا پێکەوە دانووستان بکەن .

 فوئاد مەعسووم بە مەبەستی بەڕێوە بەرایەتی کردنی ئەو وتووێژانە  سەفەرەکەی بۆ نیۆیۆرک بەمەبەستی بەشداری کردن  لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکانی هەڵوەشاندەوە و وادیارە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران بۆ ئەو سەفەرە دەروات. ئەوە یەکەمین هەڵوێست گرتنی سەرۆک کۆماری عێراق دوا بە دوای ئالۆزییەکانی ئەمدواییەی نێوان دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانە .