ئه‌یلوول 17, 2017 16:33 Asia/Tehran
  • دەستپێکرانی پاکتاوکردنی شاری

هێزەکانی حەشدی شەعبی" ئەمرۆ یەکشەممە ئۆپەراسیۆنیی هاوبەشی سەربازییان بەمەبەستی پاکتاوکردنی ناوچەکانی باکووری شاری" دوجەیل" لە پارێزگای سەلاحەدین(باکووری عێراق) دەستپێکرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی عێراقی " واع" ، هیزەکانی  حەشدی شەعبی  و سوپا بە لاگریی هێزی ئاسمانیی عیراق لە قۆناخی یەکەمی ئەو ئۆپەراسیۆنە دا لانیکەم  پێنج  ناوچە لە وان" سەید غەریب" ،" ئەلبوعەلول"، " فەرحاتیە " و " ئەلرەفیعات" یان لە باکووری شاری دوجەیل پاکتاو کرد .

 هێزەکانی حەشدی شەعبی رۆژی یەکشەممە هەروەها باسی دۆزرانەوەی ١٥ کەلاکی ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش  لە  ڕۆژئاوای شارستانی " بەلەد" لە باشووری تەکریتی پارێزگای سەلاحەدینیان کرد . هەواڵی دیکە لە عێراقەوە ئەوەیە کە ، هەواڵدەریی سپۆتێنیکی رۆسیا لە هەوالێکی بە پەلە دا ڕایگەیاند:پێگەی لەشکریانی ئەمریکا لە ناوچەی " مەخمور" لە پارێزگای هەولێری عیراق کەوتە بەر پەلاماری تەقاندنەوە .

 راپۆرتەکان باسی ئەوەش دەکەن کە  سێ کەسی  چەکدار هەڵیانکووتاوەتە سەر پێگەی سەربازانی ئەمریکی لە شاری مەخمورلە باشووری  ڕۆژئاوای مووسڵ لە پارێزگای نەینەوا (باکووری عێراق) کە لە ئەنجام دا هێزەکانی ئەمریکی دوو کەسیان لێ کوشتوون ، بەڵام کەسی سێهەم توانیویەتی خۆی بتەقێنێتەوە. وەک دەلێن لەم ڕووداوەدا هیچ کام لە لەشکریانی ئەمریکی نەکوژراون .

سەرپەیڤ