ڕاگەیاندنی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە ڕۆژاوای ئێراق
ئەنجومەنی فەرماندەیی شاری هیت لە ڕۆژاوای ئێراق لەبەر تەقینەوەی تیرۆریستی کە کوژراو و بریندار بوونی بیست و پێنج کەسی لێکەوتوەتەوە، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس و بەگێڕانەوە لە کەناڵی هەواڵی سومەریە، محەممەد محەممەدی سەرۆکی ئەنجومەنی فەرمانداریی شاری هیت لە حەفتا کیلۆمەتریی ڕۆژاوای رومادی، بەڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی : ئەم سێ ڕۆژە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەیە کە شەوی پێنج شەممە ڕووی دا .
سەرۆکی ئەنجومەنی فەرماندەیی شاری هیت بە سەرەخۆشی کردن لە خەڵکی شارەکەی داوای لە بەرپرسانی هەواڵگری و ئاسایشی کرد هەوڵێکی زۆرتر بدەن بۆ پاراستنی گیانی خەڵک.
شەوی چوارشەممە خۆکوژێک پەلاماری کردەسەر خەڵک لە چایخانەیەک لە ناوچەی دوارەی شاری هیت و لانیکەم دە کە س کوژران و پازدە کەسیش بریندار بوون .
میدیای ئەعماق سەربە داعش شەوی ڕابردوو بەرپرسایەتی ئەم پەلامارەی گرتە ئەستۆ و ئیدیعای کرد: پەلاماری کردووەتەسەر هێزەکانی ئێراقی .