تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 16:57 Asia/Tehran
  • هێزەکانی ئەمنیەتی عێراق دەچنە ڕۆژئاوای پارێزگەی ئەنبار

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵ باسی چوونی هێزە ئەمنیەکان بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەی کرد بە مەبەستی ئازادکردنی لەچنگ داگیر کەرانی داعش .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ پێنجشەممەی ئەلعالەم ، سەرکردایەتیی پۆلیسی فیدراڵ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : ئەم کردەوەیە بە مەبەستی بەشداری لە ئازاد کرانی ناوچەکانی ئەلقائیم و " ڕاوە " بووە. پێشتریش ناوچەکانی ژێر ڕکێفی داعش بێجگە لە دوو ناوچەی " ئەلقائیم وڕاوە" بەگشتیی ئازاد کرابوون وبە ئازادکرانی ئەم دووبەشەیش دەتوانین بڵیین عێراق لە بوونی ئەندامانی داعش پاکتاو کراوەتەوە. دوای ئەوە موسڵ وتەلەعفەر لە پارێزگەی نەینەوا وئەلحەویجە لە پارێزگەی کەرکووک لەباکووری عێڕاق لە ژێر داگیر کاری داعش ئازاد بوون ، ئوپراسیۆن لە پارێزگەی ئەنبار لە ڕیزی دوایین ئۆپراسیۆنەکانی دژی داعشە لە ڕۆژئاوای عێراق. 

سەرپەیڤ