تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 17:41 Asia/Tehran
  • بەغدا بۆ وتووێژ لەگەڵ هەولێر مەرجی دانا

وتەبێژی حکومەتی ئێراق جەختی کرد؛ هەولێر دەبێ سەروەریی نیشتمانی بەسەر گشت خاکی ئێراق بەڕەسمییەت بناسێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەتی بەغدا وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێ پێش دەسپێکرانی وتووێژی دووقۆڵی، سەروەریی نیشتمانی بەسەر گشت خاکی ئێراق بەتایبەت لەدەڤەری بازرگانیی دەرەوەیی و فرۆش و هەناردەی نەوت و پرسی ئاسایش و پاراستنی سنوورەکان بەفەرمیی بناسێ.

حەدیسی لەدرێژەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەو مەرجانە، بنەمای هەرچەشنە دیالۆگ و وتووێژێکە کە حکومەتی هەولێر خوازیاریەتی.

وتەبێژی ڕەخەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش لە ئانکارا وتی: تورکیا بەرەبەرە سنوورەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق، دادەخات.

هەولێر رۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا ئامادەیی خۆی بۆ وتووێژ لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسی فڕۆکەخانەکان و بازگە سنوورییەکان ڕاگەیاند.