کوژرانی ۱۳ خۆکوژی داعش له شاری ته‌کریت
تشرینی دووه‌م 12, 2017 12:44 Asia/Tehran
لێژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی شه‌ڕ له عێراق له کوژرانی ۱۳ که‌سی خۆکوژی داعشی له شاری ته‌کریتی سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین هه‌واڵی دا.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، لێژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه جه‌نگییه‌کانی عێراق له کوژرانی ۱۳ که‌سی خۆکوژی داعشی له شاری ته‌کریتی سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین هه‌واڵی داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لێژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌کانی شه‌ڕ له عێراق ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی عێراق به پشتیوانی فرۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپا، توانیانه له گوندی شه‌یحه له ڕۆژئاوای ته‌کریت ۱۳ تیرۆریستی خۆکوژ له‌ناو ببه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه کراوه که له ئۆپراسیۆنی هێزه عێراقییه‌کان له ڕۆژئاوای ته‌کریت هه‌نبانه‌یه‌کی بۆمب و خوارده‌مه‌نی تیرۆریسته‌کان ته‌قێندراوه‌ته‌وه.