فه‌رمانی عه‌بادی بۆ یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی فه‌رمانێکدا داوای له ڕێکخراوه حکومییه‌کان کرد تاکوو هه‌رچی زووتره یارمه‌تی و خزمه‌تگوزاری به لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه پێشکه‌ش بکه‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە له سومرییه نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی فه‌رمانێکدا له ڕێکخراوه حکومییه‌کان داوای کرد تاکوو هه‌رچی زووتره یارمه‌تی و خزمه‌ت گوزاری به لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی حه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌کانی دیکه پێشکه‌ش بکه‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: ڕێکخراوه حکومییه‌کان ده‌بێت هه‌رچی زووتره یارمه‌تی پێویست به ناوچه بوومه‌له‌رزه لێدراوه‌کان به تایبه‌ت هه‌ڵه‌بجه بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها بڕێک ناوچه‌ی دیکه به پارێزگای دیاله.
شایانی باسه که که وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاندووه که به پێی دوایین ئاماره‌کان ۷ شارۆمه‌ندی عێراقی به هۆی بوومه‌له‌رزه‌کانی شه‌وی دووشه‌مه‌ی ئێران و عێراق کوژراون و ۵۳۵ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.