تشرینی دووه‌م 14, 2017 13:01 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێی کەس لە ترۆریستانی داعش لە ڕۆژئاوای ئەنباری عێراق

سێ کەس لە ئەندامانی تاقمی تەکفیری داعش دوا بە دوای پەلاماری تۆپخانەیی سوپای عێراق لە ستانی ئەنبار (رۆژئاوای عێراق) کوژراون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێشەممەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە ئەرکانی فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی ستانی ئەنبار وتی: یەکەکانیی تۆپخانەی سوپای عێراق ترۆمبیلێکی هەڵگری ترۆریستانی داعشیان لە ناوەندی شاری ڕاوە  لە ڕۆژئاوای ئەنباریان داوەتە بەرپەلاماری خۆیان دا کە بوو بە هۆی کوژرانی سێی سەرنشینی ترۆمبیلەکە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، دوا بە دوای پەلاماری تۆپخانەیی سوپای عێراق ترۆمبیلی هەڵگری ترۆریستانی تەکفیری لەناو چوو . بە وتەی سەرچاوەیەکی سەربازی لە ستانی ئەنبار، هێزە عێراقییەکان ڕۆژی رابردوو گوندەکانی "ئەلبەیزە"،"ئەلبوبیە"، "ئەلجەعبریە"،"ئەلسەمە"و"میلیلی" و"ئەلڕومیە" لە ڕۆژئاوای شاری ڕاوە لە ٢٣٠ کیلومەتری ڕۆژئاوای رۆمادی ،ناوەندی ستانی ئەنبار دوای هەڵاتنی ئەندامانی تاقمی ترۆریستی داعش بەرەو سارا ئازاد کردووە .

 فڕۆکە جەنگییەکان و یەکەکانی تۆپخانەیی سوپای عێراق بە بۆمبارانی بنکەو مەتەرێزی داعش لە شاری ڕاوە خۆیان بۆ پەلاماری یەکجاریی بۆ سەر ئەو شارە سنوورییە لە ڕۆژئاوای ستانی ئەنبار ئامادە دەکەن.

سەرپەیڤ