تشرینی دووه‌م 15, 2017 08:49 Asia/Tehran
  • عێراق جارێ ناتوانێ  میوانداریەتی بریی پاشای عەرەبستان بێ

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لە وتوویژ لەگەڵ میدیاکانی سەعوودی ڕایگەیاند: وڵاتەکەی لە ڕەوشی ئێستا دا ناتوانێ میوانداریی بری شای عەرەبستان بکات .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گێرانەوە لە شەفەق نیوز، " جاسم جەعفەر" نوینەری پەرلەمانی عێراق بە میدیا سەعوودییەکان وتی: "حەیدەر عەبادی" لە سەفەرکەی ئەمدواییەی بۆ عەرەبستان بانگێشتن نامەیەکیی بۆ " محەممەد بن سەلمان" بری شا یسەعوودی لەمەر دیداری ئەو لە دەستپێکیی ئەم مانگە لە عێراق بەڕێکردبوو، بەڵام ڕووداوگەلێکی وەک پرسی لوبنان و کشانەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە عەرەبستان ڕەوشەکەی ئالۆزکاو کردۆتەوە .

 " جاسم جەعفەر"  وتیشی : ئەوە بۆ عێراق ئەستەمە تا پێشوازی لە کەسێک بکات کە بووەتە هۆی ڕوودانی گرفت لە پێوەندی نێوان ئێران وعەرەبستان و ڕەنگە لە داهاتوویش بۆ عێراق گرفت بەدی بینێت . نوێنەری پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە: عێراق گەرەکیەتی سەربەخۆ بێت و لای کەس ناگرێت بەڵام سروشتییە کە بارودۆخی ئێستا بۆ دیدارەکە باش نییە، مەگەر کاتێک کە ئەنجامیی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ناوچەکە ڕوون بیتەوە .

 " سەعد حەریری" چوارەمی نۆڤەمبەر لە درێژەی بەیاننامەیەک کەلە ریاز، پیتەختی عەرەبستان خۆیندییەوە لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان وازی هیناوە . زۆرێک لە کاربەدەستانی لوبنانی و هەروەها کارناسەکان بروایان وایە کشانەوەی حەریری لە ژێر گوشاری عەرەبستان و بەمەبەستی زەبر وەشاندن لە حیزبوڵڵا لە ناوەوە ودەرەوەی لوبنان ئەنجام دراوە .

سەرپەیڤ