کانونی یه‌که‌م 07, 2017 16:12 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی ئایەتوڵڵا سیستانی لەمەڕ گەڕاندنەوەی قودس بۆ جەماوەری فەلەستین

ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە وێڕای ئیدانەکردنی هەنگاوەکەی ئەمریکا لەمەڕ ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی و بڕیاری گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی لە تەلەبیبەوە بۆ قودس پێی داگرت: ئەم هەنگاوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەستی سەدان ملوێن عەرەب و موسڵمانانی خەوشاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئیران (ئیسنا) بەگێڕانەوە لە سومریەنیوز: ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق ڕایگەیاندووە: ئومەتی ئیسلامی دەبێ لە ئاراستەی گەڕاندنەوەی قودس بۆ فەلەستینییەکان یەک بگرن.

هەر لەم حاڵەدا، ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: داگلاس سیلیمان باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا ڕۆژی پێنج شەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیارەکەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە قودسی پیرۆز بانگ کراوەتە ئەم وەزارەتخانەیەو یادداشتێکی ناڕەزایانەی دراوەتێ.

عەممار حەکیم سەرۆکی پارتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق و موقتەدا سەدری سەرۆکی باڵی سەدریش وێڕای ئیدانەکردنی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودسی پیرۆز، لە بارەی خەمساردی و لەبیرچوونەوەی کێشەی فەلەستین لە لایەن موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامییەوە وشداری دا.

جێگای ئاماژەیە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە سەرباری دژایەتییە بەربڵاوە ناوچەیی و جیهانیەکان ڕایگەیاند: بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە فەرمی دەناسێت و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش کرد کە بەستێن بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس خۆش کات.

سەرپەیڤ