کانونی یه‌که‌م 07, 2017 22:39 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق : 124 وڵات لە قەیرانی داعش دا  بەرنگاری عێراق ببوونەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند : 124 وڵات لە قەیرانی داعش دا بۆ بەگژداچوونەوەی عێراق ئامادە بوون، بەڵام هەر هەموویان بە لوتفی ئیلاهی و خۆبەختکاریی گەلەکەمان دەمکوت کران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، ئیبراهیم جەعفەری وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاهەنگی کۆتایی هاتنی سی و یەکەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران وتیشی: ئەمڕۆکە جیهانی ئیسلام بەرەوڕووی گرفتی زۆرەو داهێنانگەلێکی وەک داهێنانەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرپا کردنی کۆنفرانسی یەکگرتنی ئیسلامی دەتوانێ یارمەتیی ئەفراژ بوون و پێشکەوتنمان بدات.

ناوبراو وتیشی: داعش یەکێک لەو گرفتانە بوو کە بەتەما بوو ئایدۆلۆزییەکی تێکدەرانە لە باتی ئیسلام بە خەڵکانی جیهان بناسێنێت.

ئیبراهیم جەعفەری وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق پێشی داگرت کە، گەلی عێراق سەرباری ڕوانگە جۆربەجۆرەکانیان پێکەوە یەکیان گرت هەتا بە دنیا بسەلمێنن کە تیرۆریزم، دوژمنی ژمارە یەکی ئێمەیە و بەرنگار بوونەوەی وەها دوژمنێکیش وا هەڵدەگرێت کە کە ئوممەت پێکەوە یەک بگرن و یەک دڵ و یەک دەنگ بن.

ئیبراهیم جەعفەری وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕۆڵی ئافرەتانی عێراقیشی لە گۆڕەپانی شەڕی دژی داعش بەرز نرخاند.

سی و یەکەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی یەکگرتنی ئیسلامی بە دروشمی یەکگرتن و پێداویستییەکانی شارستانیەتی تازەی ئیسلامی لە ڕۆژی سێ شەممەوە بە وتاردانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دەستی پێ کراو ئەمشەو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە هۆڵی کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکانی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران کۆتایی بەکاری خۆی هێنا.