کانونی دوھەم 09, 2018 16:07 Asia/Tehran
  • پیداگری عەمار حەکیم بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق لە کاتی دیاری کراو

عەمار حەکیم سەرۆکی باڵی حیکمەتی نیشتمانی عێراق، لەسەر پێویستی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە کاتی دیاری کراوی خۆی، پیداگری کرد.

بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دوازدەی مانگی مای دووهەزارو هەژدە بەڕێوە دەچێت. بریک لە بال ولایەنەکانی سیاسی لە عێراق هەوڵ ئەدەن بە بیانووی جۆربەجۆر ،هەڵبژاردەنکانی داهاتووی پەرلەمانی وئەنجومەنەکانی پارێزگایی وەدوا بخەن. بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممە هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە سومەریە نێوز ،عەمار حەکیم لە دیدار لەگەل یان کوبیش نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری عێراق ، وێڕای نەیارەتی دەربڕین لەگەڵ هەرجۆرە داخوازی لەمەڕ وەدوا کەوتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وتی: ئەم هەڵبژاردنانە وەکوو دەستەبەری نێزامی دێموکراتیک لە وڵات دەبێ لە کاتی یاسایی دیاری کراوی خۆی بەڕێوە بچێت. حەکیم بە پێشوازی کردن لە ڕاوێژکاری ودیدارلەگەڵ نوێنەرانی تاقمە جۆربەجۆرەکان لە هەڕێمی کوردستانی عێراقیش وتی: ئەم راوێژکاریانە ڕەوتی دەسپێکرانی وتووێژەکانی گشت داگیر بە پیی یاسای بنەڕەتی وچارەسەرکرانی هەموو مەسەلەکان بەهێز دەکات. سەرۆکی باڵت حیکمەتی نیشتمانی عێراقیش هەروەها لە هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە لێکدانەوەی جەنایەتی ئەندامانی داعش لە دژی عێراقیەکان رێزی گرت.

سەرپەیڤ