کانونی دوھەم 10, 2018 11:24 Asia/Tehran
  •  کوژرانی  موفتی داعش لە کەرکووک

وتە بیژی هێزەکانیی بەسیجی جەماوەری عێراق (حەشدی شەعبی) لە میحوەری باکوور دا ڕایگەیاند: موفتی داعش لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باشووری ستانی کەرکووک کوژراوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی چوار شەممەی ئیرنا بە گێرانەوە لە سومەرییە نیوز،" عەلی  ئەلحسەینی"  وتە بیژی هێزەکانی بەسیجی جەماوەری عێراق وتی: لەم ئۆپەراسیۆنە کە نزیک یەکێ لە گوندەکانیی شارستانی " داقوق" لە باشووری کەرکووک لە لایەن لەشکەری ١٦ هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەنجامدراوە " عەبدولقادر ئەلعێزی" موفتی داعش لە کەرکووک هاوری ٣ کەس لە هاورێیانیی کوژراون.

 " ئەلحسەینی" وتیشی: حەشدی شەعبی و هێزە ئاسایشییەکان درێژە ئەدەن بە ڕاوە دوونانی ئەندامانی داعش لە " حەویجە" لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک و گردو پەڕی دا.

 فەرماندەری ئۆپەراسیۆنیی کەرکووک ١٨ دیسەمبەر ی ٢٠١٧ یش باسی کوژرانی٦ سەرکردەی  داعش لە کەرکووک هاووڕێ چوار کەس لە یاوەرانیی کردبوو دوا بە دوای پەلاماری  ئاسمانی بۆ سەر باشووری کەرکووک دا .

 هەر لەم حآلە دا ،"ڕاکان ئەلجەبوری" ئۆستانداری کەرکووک لە دیداری لەگەڵ بەرپرسێکی نەرویجی لە کارو باری ئاوارەکان باسی لە ناو چوونیی تۆکمەو تەواوی  ١١٦ گوند لە کەرکووک بە دەست داعش کرد و وتی: ناوچە باشووری ورۆژئاواییەکانیی کەرکووک شایەتی زۆرترین وێرانی لە عێراق دابوون چوونکا گرووپی ترۆریستی داعش پتر لە ٣ ساڵ ئەم ناوچەگەلەی داگیر و ژێرخانەکانیی لەناو بردووە .

 هێزە ئاسایشییە عێراقییەکان توانیان ناوچەکانی  باشووری و رۆژئاوای کەرکووک دوای سێ ساڵ داگیر کرانیی لە چنگ تاقمی ترۆریستی داعش رزگار بکەنەوە .

سەرپەیڤ