کانونی دوھەم 11, 2018 08:03 Asia/Tehran
  • داخوازیی ئێراق لەپەرلەمانی ئەورووپا

سەرۆکی کۆمسیۆنی پێوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئێراق داوای لە پەرلەمانی ئەورووپا کرد کۆچبەرانی ئێراقی بە زۆرەملی وەدەر نەنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "عەبدولباری زێباری" ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ ئەم کۆمیسیۆنە وتووێژ لەگەڵ پەرلەمانی ئەورووپا لە پێناو کۆتایی هێنان بە ڕەوتی وەدەرنانی بە زۆرەملیی کۆچبەرانی ئێراقی دەست پێ دەکات، بەڵام تا ئەو کاتە داوا لە دەوڵەتی ئێڕاق دەکرێ نەچێتە ژێر باری هەرچەشنە دانوستانێک لەم بارەوە.

ناوبراو وتی: بە پێی زانیارییەکان هەڵوێستێکی نوێ لە لایەن وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ دەست پێ کردنی دانوستان لە نێوان وڵاتانی ئەندام و دەوڵەتی ئێراق لە ئارادایە کە پێشبینی دەکرێ هاوکات لەگەڵ سەفەری فدریکا موگرینی، ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە ٢٢ ژانڤییە بۆ بەغدا دێتە ئاراوە.

ئەم بەرپرسە ئێراقییە ئامانج لەو دانوستانەی گەڕاندنەوەی ئەو ئێراقییانە راگەیاند کە خوازیاری پەنابەرێتیی لە ئەورووپان بەڵام داخوازەکەیان ڕەت بۆتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ١.٦ ملوێن شاروومەندی ئێراقی لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە کە ئێراق لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە داگیر کرا، وڵاتەکەیان بەجێ هێشتووە. لەو هەژمارە ٥٠٠ تا ٧٠٠ هەزار کەس خۆیان گەیاندۆتە ئەردەن، ٨٠٠ هەزار کەس لە سووریان و ١٠٠ هەزار کەسیش ڕۆیشتوون بۆ عەرەبستان و کوەیت و ٤٣٦ هەزار ئێراقیش پەنایان بردۆتە وڵاتانی ئەورووپا، ئەمریکا، ئەفریقا و ئاسیا.