کانونی دوھەم 11, 2018 15:54 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی سوپای ئێراق بۆ پاکتاو کردنی ناوچە سەرسنوورییەکانی لەگەڵ عەرەبستان

فەرماندەری هێزی ئێراقی لە پارێزگای ئەنبار (ڕۆژاوای ئێراق) ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ پاکتاو کردنی سەحرا و بیاوانەکانی ئەم ناوچەیە هەتا سنووری عەرەبستان لە بەرماوەکانی داعش بەڕێوە دەبات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) "مەحموود فەلاحی" فەرماندەری هێزی ئێراقی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند: سوپای ئێراق ڕۆژی چوارشەممە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی بۆ پاکتاو کردنەوەی سەحرای جەلابات، ناوچەکانی صفاویات، سدالابیض و سەحرای مەعیلە لە سنووری نێوان ئێراق و عەرەبستان دەست پێ کردووە.

بە وتەی فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی ئەنبار؛ ئۆپەراسیۆنی هێزە ئێراقییەکان تا پاکتاو کرانی هەموو سەحرا و بیاوانەکانی سنووری ئێراق و عەرەبستان لە تیرۆریستانی داعش هەر درێژەی دەبێ.

هێزە ئێراقییەکان نۆهەمی دێسەمبەری ٢٠١٧ ڕایانگەیاند کە ئۆپەراسیۆنتی رزگار کردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە دەستی داعش کۆتایی هاتووە، بەڵام تیرۆریستانی داعش بە شێوەی پرژ و بڵاو هێشتایش هەر لەم وڵاتەدا بوونیان هەیە کە دەوڵەتی بەغدا بەنیازە ئەوانەیش بە تەواوەتی بنەبڕ بکات.

سەرپەیڤ