کانونی دوھەم 12, 2018 09:45 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان تیرۆریستی داعش لە کاتی پاکتاو کردنی حەویجەی ئێراق

هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتی پاکتاو کردنی ناوچەی "حەویجە" لە باشووری پارێزگای کەرکووک، لانیکەم ٥٦ داعشیان گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "سەجاد عەبدوڵلا ناسر" بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی لەشکری ١١ی هیزەکانی حەشدی شەعبیی ئێراق کە ئەرکی پاکتاو کردنەوەی ناوچەی حەویجە Al-Hawijah و  ناوچەکانی دەڤەری لە بوونی داعشییەکانی لە ئەستۆیە، وتی: هێزەکانی حەشدی شەعبی هەزار و ٢٢٨ کیلۆمەتر لە ناوچەی حەویجە و دەوروبەریان پاکتاو کردۆتەوە و ١٣٦ گوندیش بە تەواوەتی گەڕاون.

عەبدوڵا ناسر ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: هێزەکانی حەشدی شەعبی ئیێراق لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنی حەویجەدا، دەیان بۆمب و بەستەی تەقینەوەیان دۆزییەوە و پووچەڵیان کردنەوە و پاش کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنیش گەڕانەوە بۆ بنکەی سەرەکییان لە ناوچەی ئەڕیاز.

هەروەها هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێراق لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنەوەی چیاکانی "مەکحول" Makowal لە باکووری پارێزگای سەڵاحەدینی ئێراق، چوار داعشی کوژران و ژمارێک تونێل و حەشارگەکانی داعشیان خاپوور کرد.

هێزەکانی حەشدی شەعبی هاوڕێ لەگەڵ هێزەکانی سوپای ئێراق لە چواری ژانڤییەی ٢٠١٨ـەوە ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنەوە و دامەزراندنی ئاسایش لە ناوچە ئازاد کراوەکانی حەویجە و دەوروبەری ئەم شارە لە پارێزگای نەوخێزی کەرکووک دەست پێ کرد.

بوونی تیرۆریستان لە پارێزگای کەرکووک بە شێوەیەکی بەربڵاو نییە، بەڵام ئەمدواییە لقە نهێنییەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە حەویجە، ڕەشاد و ڕیاز، چالاکیی خۆیان بە ئاشکرا ئەنجام دەدا هەر بۆیە ئەو ناوچەیە پێویستی بە پاکتاو کردنەوەیەکی تۆکمە  وتەواو بوو.

 

سەرپەیڤ