کانونی دوھەم 12, 2018 16:53 Asia/Tehran
  •  گەڕانەوەی دەیان بنە ماڵەی ئاوارەی عێراقی بۆ رۆژئاوای بەغدا

فەرماندەریی ئۆپەراسیۆنیی بەغدا باسی لە گەڕانەوەی ٤٧٠ بنەماڵەی عێراقی بۆ ناوچەکانیی خۆیان لە ڕۆژئاوای بەغدای ،پێتەختی عێراق کرد .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی  رۆژی هەینی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئیران ، فەرماندەری ئۆپەراسیۆنیی بەغدا جەختیکرد، ئەم ئاوارە عێراقییانە گەڕاونەوەتەوە بۆ سەر ماڵ و حالی خۆیان دا لە ناوچەکانی " ئەلشورتان" و " ئەلحەلابسە" لە رۆژ ئاوای بەغدا و ئەوە دوایین گرووپ لە ئاوارە عێراقییەکانن کە گەڕاونەوەتەوە سەر ماڵ و حالی خۆیان دا .

 بەر لەوەیش " ستار نەرۆز" وتە بێژی وەزارەتی کۆچبەری عێراق باسی لە گەڕانەوەی لە سەدا ٤٥ـی ئاوارەی شەڕلێدراویی ئەم وڵاتە کردووە بۆ ناوچە ئاوەدانەکانیی مووسڵ، سەڵاحەدین ، باکووری عێراق ، دیالە و ئەنبار، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە  و وتی:  ئەم ژمارەی ئاوارە عێراقییەکان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حالی خۆیان لە ریزی هەمان پێنج ملوین ئاوارەن کە لە ژوئەنی ٢٠١٤ ەوە ماڵو حالی خۆیان جێ هێشتبوو و چووبوونە ناوچە ئەمن و حەشارگەکان .

 هەروەها کەناڵی  تەلەڤزیۆنی عیراقییە  رۆژی هەینی ڕایگەیاند  هیزە ئاسایسییەکانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنیی پاکتاوکردنیی ناوچەگەلێکی سارای ئەلجەزیرەیان لە ستانی رۆژئاوایی  ئەنبار  بە مەبەستیی  لە ناوبردنیی بنکە نەهێنییەکانیی پاشماوەی ڕەشەکوژەکان لەم ناوچەیە ئەنجام داوە .

 سەرتیپ " یەحیا ڕەسول" وتە بێژی فەرماندەریی ئۆپەراسیۆنیی هاوبەشیی سوپای عێراق وتی: هێزە عێراقییەکان لە ڕوانگەی سەربازی ، تاقمی ترۆریستیی داعشیان شکست داوە ، بەڵام بە زۆرتربوونەوەیی هەوڵە کانیی ئیتلاعاتی و ئاسایشیی  بنکەی پاشماوەکانیی ڕەشەکووژەکان  لە ناوچەگەلێک کە لەو دا خۆیان شاردۆتەوە ، دەخەنە بەر ڕاوەدوونانی خۆیان دا .

 

سەرپەیڤ