کانونی دوھەم 13, 2018 22:34 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە باکووری بەغدای پێتەختی عێراق ١٨ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە مەیدانی عەدەن لە باکووری بەغدا بەرەو دەروازەی شاری کازمەین ھەتا ئێستا ھەشت کەس کوژراون و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتدپرێس، لەزاری بەرپرسانی عێراقییەوە ڕایگەیاندووە: تەقینەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی باکووری بەغدا ڕوویداوە، و خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی لەسەر شەقامێکی قەرەباڵغ کردووەتە ئامانج، و ژمارەیەک پۆلیسیش لەنێو بریندارەکاندان. 

لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، و دوای ئەوەی عێراق سەرجەم ناوچەکانی ژێردەستی چەکدارانی داعشی کۆنترۆڵکردەوە، ژمارەی تەقینەوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو لە بەغدا کەمیکردووە.  

ژێدەرەکانی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە، ئەم تەقینەوەیە کە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕووی داوە، یەکەم تەقینەوەی خۆکوژانەیە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو لە بەغداو ھەروەھا یەکەم ھێرشی تیرۆریستی لە کازمەین و باکووری بەغدا دێتە ئەژمار.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممەش لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەکی دەستکرد لە ناوچەی حسەینییە لە باکووری بەغدا یەک کەس کوژراو چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

سەرپەیڤ