کانونی دوھەم 14, 2018 10:56 Asia/Tehran
  • هەوڵ بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق

"ئارێز عەبدوڵا" سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند؛ هەندێ لایەن هەوڵ دەدەن هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراق بخەنە دواوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق بڕیارە ١٢ی مانگی مەیی ٢٠١٨ بەڕێوە بچێ. "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق بەردەوام جەختی کردووە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کاتی دیاریکراودا.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "ئارێز عەبدوڵلا" ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند؛ هەندێ لایەنی ئێراقی هەوڵ دەدەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق لە کاتی دیاریکراویدا بەڕێوە نەچێ، بەڵام هەڵبژاردنەکان لە ڕۆژی دیاریکراویدا بەڕێوە بچێ.

پێشتر ژێدەرێکی پەرلەمانی ئێراق لە سەر بە هاوپەیمانیی "ئەیاد عەلاوی" سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلوەتەنییە، "سەلیم جەبووری" سەرۆکی کۆڕی مەدەنی بۆ چاکسازی و "ساڵح موتڵەک" سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەلعەرەبییە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێراقی ڕاگەیاند.

"فورات ئەشەرع" وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێراقیش وتی ئەم ئەنجومەنە لەگەڵ "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیران و ڕێکخراوی بەدر بە بەڕێوەبەرایەتیی "هادی عامری" بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی، هاوپەیمانییەکەی هەڵبژاردەیی یەکگرتووی پێکهێناوە.

سەرپەیڤ