ڕەخنەگرتنی نووری مالیکی لە هەوڵەکان بۆ وەدواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای ئێراق وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەوڵەکان بۆ وەدواخستنی کاتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ، لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنە لە کاتی دیاریکراودا پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای ئێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە کاتی دیاریکراو واتە دوازدەی مانگی مەی ساڵی 2018 بەپێی یاسای بنەڕەتی بەڕێوە دەچێت .
بەرلەمە نووسینگەی نووری مالیکی هەواڵی بڵاو کراوە سەبارەت بە بڕیاری ناوبراو بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نائاسایی وەدرۆ خستەوە.
هەرلەم حاڵەدا ، پارتی دەعوەی ئێراق ڕایگەیاندووە کە لە پێناو پارت دا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەشداری ناکات و ئەندامانی ئەم پارتە دەتوانن لە پێناو هاوپەیمانی دیکە و یان بەشێوەی تاکەکەسی لە هەڵبژاردن خۆیان بکەنە بەربژار .
دوای ئەم بەیاننامەیە ، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق و نووری مالیکی کە هەر دووکیان لە ڕێبەرانی پارتی دەعوەی ئێراقن، بڕیاریان دا کە لیستەکانیان ڕادەست بکەن.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتووی ئێراق ، داڕشتی کابینە، سەرۆک وەزیران و هەروەها سەرۆک کۆماری و سەرۆکی پەرلەمان دیاری دەکرێن.