کانونی دوھەم 14, 2018 19:15 Asia/Tehran
  • مەرجی عەمار حەکیم بۆ پەیوەست بوون بە هاوپەیمانیی  حەیدەر عیبادی

سەرچاوەیەک لە ڕەوتی حیکمەت ئەمڕۆ یەکشەمە باسی کرد لە مەرجی ڕێبەری ئەو ڕەوتە بۆ پەیوەست بون بە هاوپەیمانی ئەلنەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عیبادی .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیسنا ، ئەو سەرچاوەیە  لە وتووێژ لە گەڵ سومریە نیوز  وتی : عەمار حەکیم  ڕێبەری  ڕەوتی  حیکمەت  ڕوانگەی  خۆی  سەبارەت بە   ئیمکانی   دامەزراندنی  هاوپەیمانیەکی  سیاسی  لە گەڵ  هاوپەیمانی  ئەلنەسر  کە  ڕێبەریەکەی  حەیدەر عیبادی  سەرۆک وەزیرانی  ئێراق  لە ئەستۆیە   ئاراستە کردووە .  ئەو  سەرچاوەیە  وەبیریشی  هێنایەوە  کە عەمار حەکیم  ڕ ایگەیاندووە  کە  نیشتمانخواز بوونی  ئەو هاوپەیمانیە  مەرجێکی  سەرەکی ب ووە  و ناتوانڕێ  بگەڕێتەوە  بۆ کردەوەکانی پ ێشووی . ئەو سەرچاوەیە  کە نەیویستی  ناوی  ئاشکرا بکێرت  وتی  عەمار حەکیم  هەروەها  ڕایگەیاندووە    کە بوونی  بەرنامەی  واقعیی  کە لە  دوروست کردنی  واتێک  ڕۆڵی  بوە  و  ئامادە   بوونی  بەربژارەکانی  لاوو هەروەها نیشتمانخواز بوونی  هاوپەیمانیەکان ، سێ گۆشێکی  زێڕینە  کە هیچ  هاوپەیمانیەک بە بێ  ئەوان  ناتوانێ  بکاتە  سەرکەوتن . ناوبراو  وتیشی  :  ئەوە نەخشە ڕێگایەکە کە هەموو  لایەنەکان  سەبارەت  بەو   یەک بیروڕان  و  هەڵوێست وەرگرتنەکان لە  قوناغی  داهاتوو  بەو    تەوەرە  دەبێت  . پێشتریش  جاسم موحەمەد  جەعفەر لە نوێنەرانی  پەرلەمانی  ئێراق  وتبووی  کخ  کێشەکان  لە بارەی  هاوپەیمانی  ئەلنەسر  درێژەی  هەیە  و هەواڵگەلێک لە مەڕ  پەیوەست بوونی  ڕەوتی  سەدر  و حیکمەت  بەو هاوپەیمانە  لە دەس دایە .