شوبات 12, 2018 11:09 Asia/Tehran
  • عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق وشداری دایە ئەمریکا

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق لەمەڕ ھەوڵدانی بۆ ڕاگرتنی ھێزەکانی لە عێراق دا وشداری دایە ئەمریکا.

بە پێی ڕ اپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی حەدس، قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر دژایەتی کردنی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دا دوای لەنێو چوونی تاقمی وەھابی_ زایونیی داعش ھەڕەشەی کرد کە پەلاماری ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دا دەدەن.

قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ڕوو لە ئەمریکییەکان ڕایگەیاند: ئەگەر پێتان وایە دەتوانن سەرباری ئەو ھەموو ناڕەزامەندییە لە وڵاتی ئێمەدا بمێننەوە، ئەوە تووشی وەھم ھاتوون. ئێمە ھێندەش لاواز نین. ئەگەر ئاوا کارێک بکەن بە واتای ئەوەیە کە بە نیازی سەرەڕۆیی و زەبروەشاندن لەم وڵاتەن و دیارە ئێمە وەھا مۆڵەتێکتان نادەینێ.

جێگای ئاماژەیە کە لەشکریانی ئەمریکی بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم دوای چەند ساڵ ھەمیسان گەڕانەوە بۆ ئێران. ڕێژەیەکی وردو ڕێک و پێک لە بارەی ژمارەی ئەو چەکدارانەی ئەمریکی کە لە عێراقدا مۆڵ دراون لە بەردەست دا نییە، بەڵام کەمترین ڕێژەو ئامار لەم پەیوەندییەدا باس لە ئامادە بوونی نزیکەی زیاتر لە ھەشت ھەزار چەکداری ئەمریکی دەکات.

بە ڕاگەیەندرانی فەرمیانەی کۆتایی ھاتنی تاقمی تیرۆریستی د اعش لە عێراق دا لایەن و کۆڕوکۆمەڵە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە داوای چوونەدەرەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق دەکەن.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە .