شوبات 13, 2018 20:28 Asia/Tehran
  • ئەمریکا لەهەوڵی دانانی پێگەی هەمیشەیی لەئێراق

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق وتی: هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق لەهەوڵی دانانی پێگەی هەمیشەیین.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی کەناڵی سومرییە نیوزی عێراق، حاکم زاملی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق وتی: ئەمریکییەکان کە ئێستا پێگەکانی عەینولئەسەد، ئەلکیارە، بەلەدو ئەلتاجی لە عێراقیان دامەزراندووە، بەنیازن پێگەیەکی نوێ لە تێپەڕگەی ئەلوەلید لەسنوورە هاوبەشەکانی سووریاو عێراق دانێن.

حاکم زاملی هەروەها بەئاماژە بەوەی کە عێراق پێویستی بەبوونی هێزە بیانییەکان نییە، جەختی کرد لەسەر پێویستیی چوونەدەری هەرچی خێراتری سەربازانی ئەمریکی لەو وڵاتەو وتی: هەموو وڵاتان دەبێ ڕێزبگرن لە سەروەریی نیشتمانیی عێراق.

بەپێی ڕاپۆرەکان، ئێستا ژماری هێزە ئەمریکییەکانی جێگیر لە عێراق نزیک بە هەشت هەزار کەسە.

هێزە ئەمریکییەکان کە لەساڵی٢٠١١ لەبەر شکست و بێ ئاکامیی بەردەوامیان، ناچار بوون خاکی عێراق جێ بێڵن لەساڵی٢٠١٤دا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش و لەسەرووی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی جارێکی دیکە چوونە ئێراق.

سەرپەیڤ