شوبات 13, 2018 20:52 Asia/Tehran
  • دەربڕینی نیگەرانی ئێراقیەکان لە بەشداری سەربازی ئەمریکا لە نێوخاکی ئێراق

ژمارەیەک لە دانیشتوانی پارێزگەی سەلاحەدینی عێراق لە ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکایی لەم پارێزگایە وپەرەی ژماریان نیگەرانیان دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم کۆڕوکۆمەڵەکانی سیاسی وجەماوەری لە پارێزگەی سەلاحەدین لەباکووری عێراق دەبێژن مەبەستی ئەمریکا لە ئامادەبوونی سەربازی وبەشداری کردنی لە ناوخاکی عێڕاق ، دەسوەردان لە کاروباری ناوخۆ، بەدی هێنانی مەبەست وئامانجی سیاسی وتێکدانی نێزامی عێراقە. شێخ عیسا حەبیب لە شێخەکانی سەربەپارێزگەی سەلاحەدین وتی: دەتوانین لە سەرزەوینی گەورە وعێراقی گەورە بەرەڤانی بکەین وپێویستیمان بە هێزە ئەمریکیەکان نیە. داعش کۆتایی پێ هات وئیتر ناگەڕێتەوەو هێزە ئەمریکیەکانیش هاوڕێ ئەوان بڕون ونەگەڕێنەوە. ناهیز ئەلحەیدەری لێکوڵەری سیاسیش وتی: بەشداری هێزەکانی ئەمریکا لە سنوورەکانی عێراق وسووریا جیی نیگەرانیە ، ئێمە ئیزنی دەسوەردان لە عێراق بەم شێوەیە نادەین ، ژماری هێزە ئەمریکیەکانی سەقامگیر لە عێراق فرەتر لە هەشت هەزار کەس ڕاگەێندراوە. هێزە ئەمریکیەکان کەلەسالی دووهەزارو یازدە بە هۆی شکست وناکارامەیی بەردەوام  ، ناچار بە بەجێ هێشتنی خاکی عێڕاق ببون لە سالی دووهەزارو چواردە بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی داعش ولەسەرووی هاوپەیمەنیەکی نێودەوڵەتی جاریکی تر هاتنە ناو عێراقەوە.