شوبات 13, 2018 21:07 Asia/Tehran
  • ئامانجەکانی عەرەبستان لە کرانەوەی خێڕا ی  کۆنسولخانە لە بەسرە

موعین ساڵح حەسەن ، یاریدەری پارێزگاری بەسرە بۆ کاروباری ئیداری ڕایگەیاند کە کۆنسولخانەی عەرەبستان لەو پارێزگایە، بەلانی زۆر هەتا دوو حەوتەی دیکە دەکرێتەوە. رۆژنامەی ریازی عەرەبستانیش بەگێڕانەوە لە عەبدولعەزیز خالید شمری، باڵوێزی عەرەبستانیش بەگێڕانەوە لە عەبدولعەزیز خالید شمری، باڵوێزی عەرەبستان لە عێراق نووسی، حکومەتی ناوەندیی بەغدا رەزامەندیی دەربڕیوە لەگەڵ کرانەوەی ئەو کۆنسولخانە.

عەرەبستانی سەعوودی لە ساڵی ڕابردووی زایینی لەهەوڵی باش کردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراقە. پەرەپێدانی دیدار و دیمانەی دیپلۆماتیکی نێوان بەرپرسانی سەعوودی و عێراقی پێشاندەری ئەو چاک بوونەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتە. عادڵ جوبەیر، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لەکۆتایی فێڤرییەی٢٠١٧ سەردانی بەغدای کرد.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرەتا لە ژۆئەن و پاشان لە ئۆکتۆبری ٢٠١٧ سەردانی ڕیازی کرد. قاسم ئەلعەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراقیش لە ژولای٢٠١٧ سەردانی ڕیازی کرد. لەهەمان کاتدا، موقتەدا سەدر، ڕێبەری باڵای سەدری عێراقیش لەسەر بانگهێشتنی محەممەد بن سەلمان لە ژوولای٢٠١٧ بەسەفەر بۆ ڕیاز لەگەڵ شازادەی سەعوودی دیدار و وتووێژی کرد. جگە لەو دیدارە دیپلۆماتیکییانە، گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی نێوان دوو وڵات دەس پێ کرا و تێپەڕگەی سنووریی عەرەبستان لەگەڵ عێراقیش لەئاگۆستی٢٠١٧ کرایەوە.

ئەو گۆڕانکارییانە دەبێتە مایەی هاتنەئارای ئەو پرسیارە کە ئامانجەکانی عەرەبستانی سەعوودی کە بانگەشەی ڕێبەریی سوننەکان لە جیهانی عەرەب دەکا، لەنزیک کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی شیعی عێراق چییە؟

واپێ دەچێ عەرەبستانی سەعوودی سێ ئامانج لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق پێوشوێن بگرێ. یەکەم ئامانجی عەرەبستان ئەوەیە کە سیمای خۆی لە عێراق بگۆڕێ. عەرەبستانی سەعوودی بۆ ماوەی٢٧ساڵ لەگەڵ عێراق پەیوەندیی ئاشتیانەی نەبووەو لەنێو بیروڕای گشتیی عێراق و هەروەها لای هەندێ تاقم و لایەن و کەسایەتییەکانی ئەو وڵاتە وەک وڵاتێکی دەستتێوەردەر لەکاروباری ناوخۆی عێراق و لایەنگری گرووپی تیرۆریستیی داعش و هەروەها لایەنگری سوننەکان ناسراوە. لەو ڕووەوە، محەممەد بن سەلمان پاش ئەوەی کە بۆ پۆستی پاشمیریی سەعوودیا دەسنیشان کرا، باشکرانی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدای بەئامانجی گۆڕینی سیمای عەرەبستان لە بەغدا گرتەبەر.

دووهەم ئامانجی عەرەبستان لە پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق، کارتێکەریی لەسەر هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی داهاتووی ئەو وڵاتەیە. هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق بڕیارە لەمانگی مای٢٠١٨ بەڕێوە بچێ.

عەرەبستانی سەعوودی لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی عێراق داکۆکی کرد لە گرووپ وباڵە سیاسییەکانی سەر بە سوننەکانی ئەو وڵاتە. ڕەوتی عەرەبستانی سەعوودی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ، درێژەی داکۆکی لە گرووپە سیاسییەکانی سەربە سوننەکان و هەروەها داکۆکی لە گرووپە سیاسییەکانی شیعەی سێکۆلار یان گرووپە شیعییە ڕەخنەگرەکانی دۆخی ئێستای عێراقە. ماڵپەڕی شیکاریی "میدل ئیست ئای" نووسی؛ لەکاتێکدا کە ڕیاز لەڕابردوودا لەگەڵ سیاسەتوانانی سوننەی عێراق و هۆز وتایفەکانی ئەو وڵاتە لەپەیوەندیدابوو، لە سەرەتای هاوینی٢٠١٧ پەیوەندیگەلێکی لەگەڵ سیاسەتوانانی شیعەی عێراق دامەزراندووە.

لەڕاستیدا، عەرەبستانی سەعوودی هەوڵ دەدا لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی داهاتووی عێراق گرووپەکانی نزیک بە حەشدی شەعبی یان هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانون بە ڕێبەریی نووری مالیکی ، نەتوانن زۆرینەی کورسییەکان بەدەست بێنن. هەرلەو ئاراستەدا، عەبدولهادی زەیغەمی کارناسی پرسەکانی عێراق لەسەر ئەو ڕایەن کە عەرەبستانی سەعوودی داکۆکی دەکا لە بەدەسەڵات گەیشتنی گرووپە سێکۆلار یان ڕەخنەگرەکانی بارودۆخی ئێستای عێراق.

سێهەم ئامانجی گرینگی عەرەبساتن پێش گرتن بە پەرەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێرق و هەروەها کەلێن خستنەنێوان تاران و بەغدایە. عەرەبستانی سەعوودی تەنانەت کارتێکەریی لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانیی ئێراقیش بەئامانجی پێش گرتن بە دەست خستنی زۆرینەی کورسییەکان لەلایەن گرووپەکانی نزیک بە کۆماری ئیسلامیی ئێران پیوشوێن دەگرێ.

حکومەتی سەعوودییا ئێستا لەحاڵێکدا هەوڵ دەدا کۆنسولخانەکەی لە بەسرە بکاتەوە کە زۆرینەی حەشیمەتی بەسرە، شیعەکان پێکی دێنن. هەر ئەو هەڵبژاردنەی بەسرەش پێشاندەری هەوڵی عەرەبستانی سەعوودییە بۆ کارتێکەریی لەسەر کۆمەڵگای شیعی عێراق بەتایبەت لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی مانگی مای٢٠١٨.