سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق : خوازیاری پەرەی پێوەندیی لەگەڵ ئێرانین
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق لە دیداری لەگەڵ سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، خوازیاریی پەرەو بتەو بوونەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دا بووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێ شەممەی ئیرنا؛ " جەعفەری ئیمەنکی" لە پەراوێژی ڕێو ڕەسمی سیی و نۆهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ " مۆرتەزا عەبادی" سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر وتیشی : پێوەندیی لەگەڵ ئێران بەردەوام بووەتە هۆی شانازی کاربەدەستە کوردەکان و خەڵکی کوردستانی عێراق.
سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ، وتیشی: کوردستانی عێراق خوازیاری قووڵتر کردنەوە و هێزمەند بوونەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و لەم ڕێبازە دا ەهوڵی خۆی وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی عێراق بە کار دێنێت .
" جەعفەری ئیمەنکی" کە هاوڕێ ژماریک لە پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە رێو ڕەسمی ساڵهەتای سەرکەوتنی سۆرشی ئیسلامی دا بەشداری کردبوو ، جەختیکرد : پێوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەولەویەتی کوردستانی عێراق دایە و مێژووی هاوبەش لەگەڵ ئێران سەلمێنەری ئەو بابەتەیەکە دەبێ بۆ قووڵتر بوونەوەی ئەم پێوەندییانە هەنگاوی زیاتر هەڵبگرین.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ژمارێکی زۆر لە خەڵکی ، پارتەکان، تاقمەکانی سیاسی و مەزهەبی هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە سەردانیی کۆنسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر ، گەییشتنی سیی و نۆهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی یان لە کاربەدەستان و گەلی ئێران پیرۆز کرد .
شۆرشی ئیسلامی ئێران ١١ فیڤرییەی ١٩٧٩ بەڕێبەری حەزرەتی ئیمام خۆمەینی (رە) بناغەدانەرئ کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرکەوتن گەییشت.