شوبات 14, 2018 13:22 Asia/Tehran
  •  ئیتالیا  هێزی سەربازی خۆی لە ئێراق کەمدەکاتەوە

وەزیری بەرگری ئیتالیا ڕایگەیاند، ئەو وڵاتە ژمارەی هێزەکانیی لە عێراق بۆ نیوە کەمدەکاتەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری  ئاناتۆلی، ڕۆبێرتۆ پینوتی وەزیری بەرگری ئیتالیا ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی  ئەندامیی بە ناو هێزەکانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتیی دژی داعش لە ژێر فەرماندەری ئەمریکا وتی، ئیتالیا پێبەندی ئەرکەکانییەتی بەرامبەر عێراق لە هاوپەیمانی  نێو دەوڵەتی دا لە ژێر فەرمانیی ئەمریکا و بەشداری سەربازی خۆی لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ نیوە کەمدەکاتەوە .

 هەر ئێستا ١٥٠٠ سەربازی ئیتالیایی لە عێراق دا سەقامگیرن. ڕۆبێرتۆ پینوتی،  هەروەها لە سەر ڕۆڵ و بەشداری وڵاتەکەی لە بنیات نانەوە و بردنە سەرەوەی ئاستی توانایی هێزە ئاسایشییەکانی  عێراق لەمەڕ نابوودی تاقمی داعش جەختیکرد .

 کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرەڤانی وڵاتانی تورکیا ، ئەمریکا، ئۆسترالیا، بەلژیک ، کەنادا، دانیمارک، فەرەنسا، ئەڵمانیا ، هۆڵەندا، نیوزیلەند، نەرویج، بەریتانیا ، ئەسپانیا و عێراق  ڕۆژی سێ شەممە لە شاری رۆم دا بەڕێوە چوو .

سەرپەیڤ