ئادار 12, 2018 08:00 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک لە کەسانی مەدەنی عێراقیی لە پەلاماری ترۆریستی دا

دەکەسی مەدەنیی عێراقی لە پەلاماری ترۆریستان لە باکووری عێراق کوژران .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراقی شەوی رابردوو رایانگەیاند ، ئەم دە کەسە مەدەنیە لە بۆسە نانەوەی ترۆریستان لە رێگەی کەرکوک- بەغدا لە رۆهەڵاتی پارێزگەی سەلاحەدین کوژران .

دوای ئەم هێرشە ترۆریستیە ، هێزە ئاسایشیەکانی عێراق بە گەمارۆدانی ناوچەکە ، هەڵمەتی پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم پەلامارەیان دەستپێکرد .

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئابی 2017 باسی ئازادکرانی بە تەواوەتی پارێزگەی نەینەوا لە چنگ تاقمی ترۆریستیی داعشی کرد ، بەڵام پاشماوەکانی داعش هەروا لە هەندێ ناوچەی عێراقدا دەست ئەدەنە پەلاماری ترۆریستیی .

سەرپەیڤ