ئادار 14, 2018 16:15 Asia/Tehran
  • عەبادی: دەوڵەتی عێراق بەرپەرچی گەندەڵی دەداتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی داگرتووە: گەندەڵی لە تیرۆریزم پڕمەترسی ترەو دەوڵەت بە هەنگاوگەلێکی گەڵاڵە بۆ کراو بەرپەرچی گەندەڵی دەداتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی میهر بەگێڕانەوە لە سومریەنیوز، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکدا لە پارێزگای نەینەوا، ئەتنخوازی و تیرۆریزمی دوو مەترسیی بەبڕشتانە بۆ عێراق زانی و وتیشی: دەوڵەت بە گەندەڵی هەر لە سەرچاوەکەیەوە ویشک دەکات و خەڵک لە داهاتوودا دەرەنجامی ئەو هەنگاوانە دەبینن.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو بە تایبەت بە ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی سەربازی بە سەر داعش لەم وڵاتەدا، خەباتی دژی گەندەڵیی ئابووریی وەک یەکێک لە گرینگترین بەرنامەکانی دەوڵەتی خۆی ڕاگەیاندو وتیشی: دوای سەرکەوتنی عێراق بە سەر تیرۆریزم دا ئێستاکە نۆرەی خەباتی دژی گەندەڵیی ئابوورییە.

هەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە شێخ هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و ئەکرەم کەعبی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبا ئەمڕۆ چوارشەممە لە بنکەی ناوەندیی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبا لە بەغدا پێکەوە دیداریان کردو سەبارەت بە پرسە سەرەکییەکانی عێراق لە بوارەکانی سیاسەت و ئاسایشت وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.

کەعبی لەم دیدارەدا لە سەر گرینگایەتیی یەکگرتنی نیشتیمانی بۆ سەرکەوتن لە خەباتی دژی تیرۆریستانی تەکفیری پێی داگرت و هومام حەمودیش ڕێزی گرت لە ڕۆڵی بایەخمەندو کارای بزوتنەوەی نوجەبا لە وەدی هاتنی سەرکەوتنی گەورەی گەلی عێراق بە سەر تاقمی تیرۆریستی داعش.

حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دیسامبەری 2017   بە شێوەی فەرمیانە ڕزگار کرانی تۆکمەوتەواوی خاکی ئەم وڵاتەی لەژێر ڕکێفی داعش ڕاگەیاند، بەڵام هەڵمەتی پاکتاوکردنی یەکجاریی ئەم وڵاتە لەژێر ڕکێفی بەرماوەکانی داعش هەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ