نیسان 16, 2018 14:55 Asia/Tehran
  • داوای ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەرپرسانی عێراقی بۆ دابین کردنی ئاسایشی هەڵمەتی هەڵبژاردن

نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق وێڕای شەرمەزارکردنی هەوڵدان بۆ تیرۆری یەک لە بەربژارانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەو ولاتە، خوازیاری دابینکرانی ئاسایشی بەربژاران و دەنگدەران بوو.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، یان کوبیچ نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق داوای لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد ئاسایشی گرووپ وباڵە سیاسییەکان، نوێنەران، بەربژران و دەنگدەرانی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە کە بڕیارە ١٢ی مای داهاتوو بەڕێوە بچێ، دابین بکەن.

کوبیچ هەروەها جەختی کرد لەسەر پێویستیی ئاگاداربوون و هۆشیاربوونی زیاتر لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق بۆ پووچەڵ کردنەوەی تەگەرەنانەوە لەبەردەم ڕەوتەکەو ترس و تۆقان دروست کردنو لاوازکردنی ئاشتەوایی و سەقام.

نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەعێراق وێڕای شەرمەزارکردنی هەوڵی تیرۆری یەکێک لەکاندیداکانی هەڵبژاردن لە پارێزگای ناکۆکی لەسەری کەرکووک، وشداریی دا لەمەڕ ڕوودانی پەلاماری زیاتر لەداهاتوودا دژ بە بەربژارانی هەڵبژاردنەکان.