May 12, 2018 13:06 Asia/Tehran
  • پووچەڵکرانەوەی  ئۆپراسیۆنی داعش بە دژی ناوەندی دەنگوەرگرتن لە ئێراق

هێزی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەک دا باسی پووچەڵکرانی ئۆپراسیۆنی تاقمی تیرۆریستیی داعش کرد بە دزی ناوەندی وەرگرتنی هەڵبزاردنی پەرلەمانی ئێراق .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی  مێهر بەگێڕانەوە لە نەشرە، حەشدی شەعبی  لەم بەیاننامەیە دا بە ئاماژەدان بە ناکام مانەوەی پەلاماری تیرۆریستی تاقمی داعش  بە دژی ناوەندەکانی  وەرگرتنی دەنگ لە ناوچەی بەلەد سەر بە پارێزگەی سەلاحەدین ڕایگەیاند :  لەم ئۆپراسیونە لانیکەم شەش  خۆتەقێن کوژراون  . 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، داعشییەکان کە بڕیار بوو ئەم ئۆپراسیۆنە ئەنجام بدەن لە چوارچێوەی تاقم دا چالاکیان دەکرد کە زۆربەشیان هێزی ئاسایشی ئێراقیان دابووە  بەر پەلامار  . 

هەروەها بە پێی ڕاگەیاندنی  ناوەندی زانیاری گەیاندنی جەنگی ئێراق ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو بە چاوەدێری و فەرمانی  حەیدەر عەبادی  فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و بە هەوڵی بەربڵاوی دەزگەی هەواڵگری نەتەوەیی ئێراق و بە هەماهەنگی  لەگەڵ فەرماندەیی  ئۆپراسیۆنی هاوبەش ئەنجام بوو کە بووە  هۆی گیرانی پێنج سەرکردەی  تەکفیری داعش و کوژرانی چل کەسی دیکە.

ناوەندی زانیاری گەیاندنی جەنگی ئێراق وتیشی : ئەم تیرۆریستانە کە لە پەلامار بۆسەر ناوچەی ئەنبار و مووسڵ دا  دەستیان هەبوو لە ناوچەی سنووری  سوریا لەگەڵ  ئێراق گیراون.

بەوتەی ناوەندی زانیاری گەیاندنی  جەنگیی ئێراق، دوای دەسڕاگەیشتن بە زانیاری تۆکمەوتەواو لە ڕەوتی  لێپێچینەوە لەم پێنج سەرکردە گیراوە،  هێزەکانی ئەم وڵاتە  پەلاماریان کردەسەر کۆبوونەوەی تیرۆریستانی داعشی کە کوژرانی لانیکەم چل تیرۆریستی لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ