May 17, 2018 12:40 Asia/Tehran
  • نوێنەرێکی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق : بوونی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ئێراق، بە مانای داگیرکارییە

نوێنەرێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق وتی : بوونی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە ئێراق کە بەغدا بەرامبەر بەوە بێدەنگەی کردووە چەشنێک داگیرکاری دێتە ئەژمار.

"محەممەد سەهیوود" لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی «الاتجاه پرس» وتیشی؛ نزیکەی ٥٤٠٠هێزی سەربازیی ئەمریکا لە خاکی ئێراقدا بە مانای داگیرکارییە و ئەو هەلە بۆ "داگلاس سلێمان" باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا دەڕەخسێنێ کە خۆی لە کاروباری ناوخۆیی ئێراق تێوەگلێنێ.

سەهیود وتیشی: گرینگ ئەوەیە کە پارتە سیاسییە نەتەوەخوازەکان کە لە پێناو ئێراق فیداکارییان کردووە و خوێنانیان داوە، پێکەوە یەکدەنگ و یەکگرتوو بن و ڕێگا بە باڵیۆزی ئەمریکا نەدەن خۆی لە کاروباری ناخۆیی ئێراق وەردات.