حوزه‌یران 13, 2018 20:35 Asia/Tehran
  • حەشدی شەعبی  رێگا نادەین داعش دیسان سەر هەڵێنێ

جێگری سەرۆکی دەزگەی بەسیجی جەماوەری(حەشدی شەعبی) لە ساڵڕۆژی دامەزرێندرانیی ئەم ڕیکخراوەیە جەختیکرد حەشدی شەعبی هەرگیز ڕێگا بە داعش نادات دیسان بێتە کایەوە .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،"ئەبوو مەهدی ئەلمۆهەندیس" رۆژی جوار سەممە بە بۆنەی چوارەمین ساڵی دەرکرانی فەتوای جیهادی کەفایی مەرجەعییەتی بالای دینی عێراق و لە سەرووی دا ئایەتوڵڵا سیستانی و ساڵرۆژی دامەزرێندرانی حەشدی شەعبی وتوویەتی کە دوای تێپەڕینی چوار ساڵ، هێشتا هەست دەکرێت کە بیرو هزری تەکفیری لە هەندێک لە شارەکانی عێراق دا ماوەتەوە .

 ئەو وتیشی کە ئەم بیرو هزری تەکفیرییە ژمارێک لە ڕق لە دڵانی ترۆریست وەکوو چەتەکانی بیر لێل، لە ژمارێک لە شارەکانی عێراق بڵاو دەکەنەوە بەو هیوایەکە ڕەنگە ئەو سەردەمە ڕەشە دیسان بگەڕێتەوە بۆ عێراق. ئەلمۆهەندیس جەختیکردووە  بە ئامادە بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانیی دیکەی عێراق لە گۆڕەپان، هەر کام لەم تاوانکارانە گەرەکیان بێت سەربەرزکەنەوە،بێ هیچ گومانێک سەری دەبڕن. ئەو وتیشی حەشدی شەعبی ئیتر ئیزن نادات کە چەقۆی سەربڕین لە سەر ملی بێتاوانان و مۆستەزعەفان دا بێت و هەرگیز قەبووڵناکەن لەم وڵاتە یەکپارچەیە، جیاوازی و خوێنڕشتن  هەبێت .