عێراق بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک ده‌خاته کار
جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌مه‌ولا به‌شێک له نه‌وتی که‌رکووک هه‌نارده‌ی به‌غدا ده‌کرێت ئه‌وه‌ش بۆ پاڵاوتنی نه‌وته‌که.
به پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار لەعێبی له میانی لێدوانێکی ده‌ڵێت: نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگه‌ی بۆری که‌رکووک- بێجی- به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی شاری به‌غدا ده‌کرێت که به‌م دواییانه دروست کراوه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شی وت که ئه‌و بۆرییه توانای گواستنه‌وه‌ی 40 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌ی هه‌یه و دوای هه‌نارده‌کردنی له پاڵاوگه‌ی به‌غدا نه‌وته‌که ده‌پاڵێورێت.
درێژی بۆرییه‌که 180 کیلۆمه‌تره و کار ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ئاستی هه‌نارده‌ی زیاتر بکرێت به شێوه‌یێک هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک بۆ باشووری عێراقیش زیاد بکرێت.
ئه‌مه له کاتێکدایه عێراق ڕێککه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه به‌وه‌ی رۆژانه سی بۆ شه‌ست هه‌زار به‌رمیل له نه‌وتی که‌رکووک هه‌نارده‌ی پاڵاوگه‌ی کرماشان بکات به‌ڵام تا ئێستا رێککه‌وتنه‌که به ته‌واوی نه‌چوووه‌ته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.