بەغدا هەرگیز ڕێگا بە سەربازانی تورک نادات بچنە ناو خاکی تورکیا
حوزهیران 14, 2018 16:33 Asia/Tehran
وتەبێژی نووسینگەی مێدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەمە وتی : بەغدا هەرگیز ڕێگا بە هێزەکانی تورکیا نادات بچنە ناوخاکی عێراقەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ؛ سەعد حەدیسی لە وتووێژێکی تایبەتی لە گەڵ هەواڵدەریی " ئەلمەعلومە" بە وتنی ئەوەی کە هێزەکانی تورکیا خەریکی تێکهەڵچوونن لە گەڵ هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە ) لە بەرزاییەکانی قەندیل لە باکووری عێراق وتیشی : بەغدا هەرگیز ڕێگا بە هێزەکانی تورکیا نادات بچنە ناوخاکی عێراقەوە. ئەلحەدیسی وێڕای ئاماژە بەوەی کە تورکیا لە دەیەی هەشتای سەدەی ڕابردووی زایینی تا ئێستا خەریکی شەڕ لە گەڵ هێزەکانی پەکەکەیە ؛ ڕاپۆڕتگەلێکی لە مەڕ هەرجۆرە ڕێککەوتنێکی نێوان بەغدا و ئانکارا سەبارەت بە جمو جوڵی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەگەلێک لە خاکی عێراقیی بەدرۆ خستەوە .