ته‌مووز 09, 2018 19:25 Asia/Tehran
  • دانیشتنی نووری مالکی  ، ئەلعیبادی و عامری سەبارەت بە پێکهێنانی فراکسیونی زۆرینە

دانیشتنێکی هاوبەش لە نێوان جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق ، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە و ڕێبەری هاوپەیمانی ئەلفەتح ،سەبارەت بە پێکهاتنی فڕاکسیونی زۆرینە بەڕێوە چوو .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیسنا ، بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەیادین ، لە دانیشتنە هەواڵێکی هاوبەشی نووری مالکی ، جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق و حەیدەر عیبادی  سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە و هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمانی ئەلفەتح کە لە ماڵی عەبدولحەلیم ئەلزەهیری  لە ڕێبەرانی پارتی دەعوە بەڕێوە چوو  سەبارەت بە  گۆڕانیکاریە سیاسیەکان و خاڵە هاوبەشەکانی لایەنەکان سەبارەت بە  گەڵاڵەی پێکهاتنی فڕاکسیونی زۆرینە  باس و وتووێژ کرا . ئەو دانیشتنە هاوکات بوو لە گەڵ سەفەری شاندێکی هاوبەش لە دوو هاوپەیمانی  ئەلفەتح و دەوڵەتی یاسا بۆ هەولێر و دیداری  ئەوان لە گەڵ لایەنە کوردەکان . لە لایەکی دیکەوە  ئەحمەد ئەلئەسەدی  وتەبێژی هاوپەیمانی ئەلفەتح لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی هەواڵیی ئەلمەیادین جەختی کرد : فڕاکسیونەکانی ئێراق هێشتا دەستیان نەگەیشتووە بە  هاوپەیمانیەک بۆ پێکهاتنی دەوڵەت .  ئەلئەسەدی وتیشی :  ڕێککەوتنەکانی بە دەس هاتوو تا ئەم کاتە بە واتای هەڵگرتنی هەنگاوگەلێکی  گرینگ  لە ڕێبازی بەدی هاتنی هاوپەیمانیەکە یه . وتەبێژی هاوپەیمانی ئەلفەتح جەختی کرد  هاوپەیمانی ئەلفەتح خوازیاری دوبارە ژماردنەوەی بەشێک لە دەنگەکان بۆ کۆتایی دان بە ناکۆکیەکان سەبارەت بە دروست بوونی  ئاکامی هەڵبژاردنەکانە . لە هەمان حاڵدا کەفاح مەحموود   ڕاوێژکاری مێدیایی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق  بوونی  ڕێککەوتنێکی  تەواو  لە گەڵ پارتەکان و تاقمگەلێک کە سەردانی هەولێریان کرد بوو وەدرۆ خستەوە .  ناوبراو ڕایگەیاند کە شاندێکی هاوبەش لە دوو پارتی گەورە لە هەرێمی کوردستان بەم زووانە  سەردانی بەغدا دەکەن .هەروەها موقتەدا سەدر  ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئێراق یش لە فڕاکسیونە سیاسیەکانی ئەو وڵاتە داوای وتووێژ  نه کردن لە گەڵ ئەمریکا ی کرد سەبارەت بە  پێکهاتنی هاوپەیمانیەکان و ڕاگرتنی قۆناغی دوای ئەوە ،  چۆنکوو ئە و پرسە تەنیا پەیوەندی بە خودی ئێراقیەکانەوە هەیە .