تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕێکخستنی به‌ره‌ی تورکمان له که‌رکووک چڕ ده‌کاته‌وه
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتیی نیشتمانی له که‌رکووک ده‌ڵێت: تورکیا مه‌شقی سه‌ربازی و هه‌واڵگری به ئه‌ندامانی به‌ره‌ی تورکمانی له که‌رکووک ده‌کات و هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕێکخستنی به‌ره‌ی تورکمانی له‌و وڵاته چڕ ده‌کاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غازی که‌رکووکی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکووکی یه‌کێتی به SNNی ڕاگه‌یاند: ناو به‌ناو له‌ژێر ناوی خولی کادیران و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به‌ره‌ی تورکمانی ئه‌ندامان و که‌سه متمانه‌پێکراوه‌کانیان ده‌نێرنه تورکیا به‌ڵام وه‌کوو زانراوه به‌شێک له‌و که‌سانه له‌لایه‌ن ده‌زگای میتی تورکیاوه مه‌شقی سه‌ربازی و هه‌واڵگرییان پێده‌کرێت و دواتر ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ که‌رکووک.
ناوبراو زانیاری زیاتری ئاشکرا کرد و وتی: "له‌لایه‌ن میتی تورکیاوه مووچه بۆ ئه‌و که‌سانه بڕاوه‌ته‌وه که باس له مووچه‌ی مانگانه‌ی 400 دۆلار ده‌کرێت بۆ هه‌ر که‌سێک".
به‌رپرسه‌که‌ی یه‌کێتی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی حکوومه‌تی عێراق له‌و زانیارییانه ئاگادار ناکه‌نه‌وه باسی له‌وه کرد ئه‌گه‌ر بزانین حکوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دێته ده‌نگ ئه‌وه ئاماده‌ین به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر به‌ره‌ی تورکمانی و په‌یوه‌ندییه ژێر به ژێره‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا ڕاده‌ستی دادگە بکه‌ین.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: تا ئێستا مه‌به‌ستی به‌ره‌ی تورکمانی و تورکیا له مه‌شق پێکردنی ئه‌و که‌سانه دیار نییەت.
لای خۆیه‌وه پێشتر سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حکوومه‌تی عێراق به ماڵپه‌ڕی (به‌غداد ئەلیوم)ی ڕاگه‌یاندبوو زانیاریی مه‌شق پێکردنی ئه‌ندامانی لایه‌نێکی تورکمانی له که‌رکووک له‌لایه‌ن تورکیاوه دووره له ڕاستییه‌وه و عێراق به هه‌موو شێوه‌یێک سه‌روه‌ری خاکه‌که‌ی ده‌پارێزێت.