ته‌مووز 10, 2018 14:23 Asia/Tehran
  • فاڵەح فەییاز: حەشدی شەعبی دامەزراوەی سەرەکیی عێراقە بۆ بەرەڤانی کردن لە نیشتیمان و گەل و پیرۆزایەتیەکانی

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانی و سەرۆکی ھێزە جەماوەرییەکانی عێراق ناسراو بە حەشدی شەعبی، ئەم ھێزەی وەک دامەزراوەیەکی سەرەکی بۆ بەرەڤانی کردن لە نیشتیمان و گەل و پیرۆزایەتیەکانی ناوبرد.

فاڵەح فەییاز ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانی و سەرۆکی ھێزە جەماوەرییەکانی عێراق ڕاشیگەیاندووە: حەشدی شەعبی ڕێکخراوێکی ڕێک و پێکەو لە چوار چێوەی یاسای بنەڕەتیی وڵات و لەژێر فەرمانی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق دا چالاکی دەنوێنێ.

هێزی حەشدی شەعبی ئێراق  لەساڵی 2014  دوای ئەوەی کە تاقمی تیرۆریستیی داعش دەستی گرت بە سەر هەندێک لە ناوچە و شارەکانی عێراق دا، بە پێی فەتوای ئایەتوڵڵا عوزما سەیید عەلی سیسیتانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دامەزراو پەرلەمانی عێراقیش لە 26ی نوامبری ساڵی 2016 بە زۆرینەی دەنگەوە حەشدی شەعبیی وەک بەشێکی فەرمیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕاگەیاندو خستنیە ژێر کۆنترۆڵی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانەوە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش  بەرلەمە پێداگری کرد بوو کە : حەشدی شەعبیی عێراق لە ژێرچاودێریی دەوڵەت و مەرجەعیەتی ئایینی دایە .