ته‌مووز 11, 2018 00:37 Asia/Tehran
  • عەبادی: داعش لە دەرەوەی سنوورەکان ڕاوەدوو دەنێین

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد لەسەر لەناوبردنی بەتەواوەتیی تیرۆریستانی داعش.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لەبەیاننامەیەکدا بەبۆنەی یەکەم ساڵڕۆژی ڕزگارکرانی موسڵ(باکووری عێراق) لە کۆنترۆڵی داعش، وتی: تیرۆریستانی داعش تەنانەت لەدەرەوەی عێراق هەتا لەناوبردنی بەتەواوەتیان ڕاوەدوو دەنێین.

عەبادی وتیشی: بنیات نانەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکان لە یەکەم قۆناخەکانی خۆیدایە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتریش باسی هەوڵدانی خێرا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانی کردبوو و وتبووی؛ هێزە ئایشییەکانی عێراق زیرەکانە لەهەوڵی بەرەوڕووبوونەوەی بەتەواوەتیی گرووپی تیرۆریستی داعش دان.

حەیدەر عەبادی نۆی ژوولای٢٠١٧ بەچوونەنێو شاری ڕزگارکراوی موسڵ، بەفەرمیی سەرکەوتن بەسەر گرووپی ڕەشەکوژی داعش پاش سی و حەوت مانگی، ڕاگەیاند.

ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی موسڵ لە ١٧ی ئۆکتۆبری٢٠١٦ـەوە دەس پێ ببوو. بەشی ڕۆژهەڵاتیی موسڵ لە٢٤ی ژانڤییەی٢٠١٧ لەچنگ داگیرکەرانی تیرۆریستی داعشی ڕزگار کراو ئۆپراسیۆنی  کۆنترۆڵ کردنەوەی رۆژاوای مووسڵیش لە١٩ی فیڤرییە دەس پێ بوو.

سەرپەیڤ