ته‌مووز 11, 2018 18:55 Asia/Tehran
  • کرانەوەی ڕێگای نێونەتەوەیی بەغدا بۆ ڕۆمادی لە عێراق

سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕایانگەیاند:ڕێگای نێونەتەوەیی بەغدا بۆ ڕۆمادی بە ئامادە بوونی قاسم ئەعرەجی وەزیری نێوخۆی عێراق کرایەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی میھر بە گێڕانەوە لە سومریەنیوز، ڕێگای نێونەتەوەیی بەغدا بۆ ڕۆمادی کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە بەر زاڵ بوونی تاقمی تیرۆریستیی داعش و ھەڵمەتی سەربازی بۆ ڕزگار کردنی پارێزگای ڕۆمادی داخرا بوو، کرایەوە.

سەرکردە ئاسایشتی ، ئەتنیکی و جەماوەرییەکان لە پارێزگای ئەنبار ڕایانگەیاند: ڕێگای نێونەتەوەیی نێوان بەغدا ھەتا بوارگەی سەرسنووری تەریبیل بە تەواوی ئاسایشتی تیادا چەسپێندراوە و ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق کێنترۆڵی لێواری سەرسنووریی عێراق و ئەردەن و بەشگەلێکی سووریایان لە کۆنترۆڵ دایە.

ھەواڵێکی دیکە ھەر لە عێراقەوە ئەمەیە کە سولەیمان جەمیلی وەزیری بازرگانیی عێراق لە دیدار لەگەڵ عەلی ئەدیب ئەلجیجاب باڵوێزی لوبنان لە بەغدا لە بارەی ڕێگا ئازاد کراوەکانی مەودای زەوینیی نێوان عێراق و لوبنان کە بە سەرزەوییەکانی سووریادا تێ دەپەڕن، وتووێژیان کرد.

ڕێگاکانی ئەلتەنف ، ئەلولید ، تەریبیل مەودای زەوینیی نێوان عێراق بۆ لوبنانن کە بە سەرزەوییەکانی سووریادا تێ دەپەڕن و کرانەوەی ھەمدیسانی ئەم ڕێگایانە لە ڕووی  بەرز بوونەوەی ئاستی ئاڵ و وێری بازرگانی بە تایبەت لە بواری بەرھەمە کشت و کاڵیەکانی عێراق و لوبنان گرینگایەتییەکی زۆریان ھەیە.

سەرپەیڤ