عێراق و ئێران تەرمی سه‌ربازانی شه‌ڕى 8 ساڵه‌ی نێوانیان ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن
جێگری پارێزگاری دیاله ده‌ڵێت : عێراق و ئێران له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری مه‌نزه‌ریه‌ی سه‌ر به پارێزگای دیاله‌وە تەرمی 116 سه‌ربازی سه‌رده‌می شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوانیان ئاڵووگۆڕ کرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 11ی ژولای ئێران و عێراق تەرمی 116 هێزی سه‌رده‌می شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوانیان ئاڵوگۆڕ کرد و له‌مباره‌وه که‌ریم عه‌لی ئاغا جێگری پارێزگاری دیاله که به‌شداربووی ئه‌و ڕێ و ڕەسمە بوو، ڕاگه‌یاند: "ئه‌و تەرمانەی ئه‌مڕۆ ئاڵوگۆڕ کران 116 تەرم بوون که 74یان تەرمی سه‌ربازانی عێراقی بوون که له خاکی ئێران دۆزراونه‌ته‌وه و 42 ـشیان تەرمی سه‌ربازانی ئێران بوون که له خاکی عێراق بوون.
جێگری پارێزگاری دیاله ئاماژه‌شی به‌وه دا که ئاڵوگۆڕ کردنه‌وه‌ی تەرمەکان به‌پێی ڕێککه‌وتنێکی نێوان هه‌ر دوو وڵات بوووه که پێشتر له شاری هه‌ولێر له نێوانیاندا واژۆ کراوه و به‌پێی ڕێککه‌وتنه‌که ئاڵوگۆڕ کردنی تەرمەکان درێژه‌یان ده‌بێت و ئه‌و تەرمانەی که ڕۆژی 11ی ژولای ئاڵوگۆڕ کران بەرەی یه‌که‌می پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕ کردنی تەرمەکان بوو له نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا.
که‌ریم عه‌لی ڕاشی‌گه‌یاند: "ناسنامه و شوناسی 14 سه‌ربازی عێراقی و 11 سه‌ربازی ئێرانی ئاشکرا بوووه و سه‌ربازه‌کانی‌تر نه‌ده‌ناسرانه‌وه و شوناسیان دیار نییه.