ئاب 09, 2018 16:38 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە هەزار منداڵ لە ئێراق لە بەندیخانەدان

ڕێکخراوی نەتەوەکان وڵاتی ئێراقی بە یەکێک لە پڕمەترسیترین وڵاتانی جیهان بۆ منداڵان وەسف کردووە و ڕاگەیاندووە زیاتر لە هەزار منداڵ لەم وڵاتەدا لە دۆسییەگەلی هاوپێوەند بە ئاسایشی نیودەوڵەتی لە بەند کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە بەغدا پۆست؛ نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتی ساڵانەیدا بە ناوی "منداڵان و شەڕی چەکدارانە" ڕایگەیاند کە ئێراق هاوڕێ لەگەڵ یەمەن، سووریا، سودانی باشوور، میانمار، کۆماری ئەفریقای ناوەندی، و کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ پڕمەترسیترین وڵاتانی جیهانن بۆ منداڵان.

نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ڕاپۆرتەدا جەختی کردووە کە هەزار و ٣٦ منداڵ لە ئێراق لە دۆسییەکانی هاوپێوەند بە ئاسایشی نێودەوڵەتی لە گرتووخانەدان.

لەم راپۆرتەدا بە ئاماژە بە تۆمار کرانی زیاتر لە ١٠ هەزار کەیسی کوژران و کەم ئەندام بوونی منداڵان بە هۆی شەڕی چەکدارانە لە سەرانسەری جیهان، هەروەها هاتووە کە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ساڵەدا ٢١ هەزار کەیسی بنپێکرانی مافی منداڵانی لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان تۆمار کردووە کە بەرپرسایەتیی نزیکەی ٩ هەزار کەیسیان لە ئەستۆی هێزە دەوڵەتییەکاندایە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایش ناوی ئێراقی لە لیستی ئەو وڵاتانەی دانابوو کە منداڵ بۆ ئامانجی سەربازی بەکار دێنن.