ئاب 09, 2018 17:55 Asia/Tehran
  • عیبادی ، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتی کارەبای عێراقی لەسەرکار لابرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای وە لانانی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزاڕەتی کارەبای ئەم وڵاتە ، مەبەست لەم کارەیشی ، نوێ کردنەوەی داڕشتی ئەم وەزاڕەتخانەیە لە پێناوی بەرژەوەندیی وڵات وخەڵک ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە بەغداد ئەلیەوم ، نوسینگەی حەیدەر عیبادی،سەرۆک وەزیرانی عێراق پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی فەرمانەکانی ناوبراو بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە وەزاڕەتی کارەبا ونوێ کردنەوەی داڕشتەکەی لەپێناو بەرژەوەندی وڵات وخەڵک ودابین کردنی کارەبای پێویستی شارومەندان ، فەرمانی دەرکرانی ژمارەیەک لە بەڕێوە بەرانی گشتیی ئەم وەزاڕەتخانەیە دەرچووە. نوسینگەی عیبادی لەم بارەوە پیداگریی کرد کە بە فەرمانی ناوبراو، بەڕێوەبەرانی گشتیی بەشەکانی ئیداری ، گرێبەستی وسەرمایە نانەوە ودابەش کردنی کارەبای بەغدا  لە وەزاڕەتی کارەبای عێراق لەکار وەلا نران ولە بەشەکانی تر، لەوان ، مافەوانی ، وەگەڕخستن وکۆنترۆڵیش گوڕانێک ئەنجام بووە. هەرلەم حاڵەدا ، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش لە وتووێژ لەگەڵ سومەریە نێوز ڕایگەیاند کە هاوکات فەرمانی عیبادی لەمەڕ وەلانرانی ڕەعد قاسم ، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی گرێبەست وسەرمایە نانەوەی وەزاڕەتی کارەبای عێراق، فەرمانی ناردنی دۆسیەی ناوبراو بۆ شاندی نەزاهە وەکوو ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداریی وماڵیی وبۆ ڕوون کردنەوەوشەفافیەت لەم ولاتەیش دەرکراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێڕاق بە تایبەت پارێزگاکانی هەڵکەوتوولە ناوەند وباشووری ئەم وڵاتە لە دۆخی شڵەژاوی خزمەتگوزاری گشتیی لەوان کەمبوونی کارەبا ناڕازین وهەرئەم مەسەلەیەش خۆپێشاندانی ناڕزایانەی لە برێک لە پارێزگاکان بەدواوە بووە.