ئاب 10, 2018 15:39 Asia/Tehran
  •  نوێنەرى ئایەتوڵڵا سەیید عەلى سیستانى:ئەرکى دەسەڵاتدارانە پابەندبن بەو بەڵێنانەوە کە بە گەلەکەیان داوە

عەبدولمەهدى کەربەلائى نوێنەرى ئایەتوڵڵا سەیید عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانی عێراق لە وتارى نوێژى هەینیدا ڕایگەیاند:ئەوە ئەرک و بەرپرسیارێتیی دەسەڵاتدارانە کە رێزى هاوڵاتیان بگرن و پابەندبن بە بەرپرسایەتییەکەیان و ئەو بەڵێنانەی کە بە گەلەکەیان داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە ،نوێنەرى ئایەتوڵڵا سەیید عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانی عێراق لە وتارى نوێژى هەینیدا ڕایگەیاند: ئەوە ئەرک و بەرپرسیارێتیی دەسەڵاتدارانە کە رێزى هاوڵاتیان بگرن و پابەندبن بە بەرپرسایەتییەکەیانەوە.

عەبدولمەهدى کەربەلائى نوێنەرى ئایەتوڵڵا سەیید عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانی عێراق ڕوونی کردەوە کە، پێویستە دەسەڵاتدار بەرپرس بێت لە بەڕێوەبردنى ئەرکەکانى سەرشانى و بە هەستێکى بەرزەوە کارەکانى بکات.

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کرد کە، ئەرکى دەسەڵاتدارانە پابەندبن بەو بەڵێنانەوە کە بە گەلەکەیان داوە و دەستیان لێ ھەڵنەگرن و وەک پێویستە رێزى هاوڵاتیان بگرن و ئازاریان لێ دووربخەنەوە.

عەبدولمەهدى کەربەلائى ئەوەشى خستەڕوو، پێویستە هەموو تاکێکى کۆمەڵگا هەست بە بەرپرسیارێتى بکات،کەچی  بە داخەوە  کلتورێک هەیە دژ بە هەست کردن بە بەرپرسیارێتىیە کە ئەویش وەک متمانە بەخۆنەبوون و پشت بەستن بە کەسانى دیکەیە.

نوێنەرى ئایەتوڵڵا سەیید عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعەکانی عێراق ئاماژەى بەوەش کرد کە، پێویستمان بە ڕۆشنبیرى و هەستکردن بە بەرپرسیارێتىیە، نابێت پشت بە کەساتى تر ببەستین و لۆمەیان بکەین، چونکە ئەم کارانە رێگە لە پێشکەوتنى کۆمەڵگە دەگرێت و جموجوڵى دەبەستێت.