ئاب 12, 2018 19:09 Asia/Tehran
  •  هیچ هەنگاوێک بۆ پێکهێنانی نوێ دەوڵەتی  ئێراق هەڵنەگیراوە

بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بە کردەوە لە لایەن پارتە ئێراقیەکان بۆ پێکهێنانی دەوەڵتی نوێ ئەو وڵاتە هەڵنەگیراوە وتی : پێکهێنانی دەوڵەت بە هۆی ناکۆکیەکانی حیزبی دەکەوێتە دواوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ، شوان موحەمەد  لە وتوێوژ لە گەڵ ماڵپەڕی هەواڵی  ئێس ئێم ئێن  وتوویەتی  کە  پڕۆسەی   پێکهێنانی  دەوڵەتی نوێ زۆر درێژە و لە داهاتویەیکی  نزیک دا  مومکین نابێت چۆنکوو  بە هۆی ناکۆیکی نێوان پارت و چینە جۆراوجۆؤەکانی ئەو وڵاتە ، هیچ  هەنگاوێکی بە کردەوە  لە پێناو  پێکهاتنی  دەوڵەتی ئەو وڵاتە  هەڵنەگیراوە .  بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان  وێڕای ئاماژە  بەوەی کە  ئەو شتەی سەبارەت بە هەوڵی پارتەکان بۆ پێکهاتنی دەوڵەت دەوترێت  تەنیا  پڕۆپاگەندەی  مێدیاییە  وتیشی   پارتە  ئێراقیەکان هیچ بەرنامە  و گەڵاڵەیەکیان بۆ پێکهێنانی دەوڵەت نیە و لە لایەکی دیکەوە ڕەوتەکانی شێعە تووشی  ناکۆکی ناوخویین و ناتوانن  لەسەر پۆستی  سەرۆک وەزیرایەتی  ئێراق ڕێککبکەون و  بە هاوپەیمانی لە نێوان سێ هاوپەیمانی براوەی هەڵبژاردنەکان پێکهاتنی  فڕاکسیونی   زۆرینە  بۆ پێکهاتنی  دەوڵەت مومکین نیە  و لە لایەکی دیکەشەوە  پێکهاتنی  هاوپەیمانی  نێوان 4  هاوپەیمانی  براوەش زۆر دژوارە .  شوان موحەمەد جەختی کرد  کە پارتە عیراقیەکان  ناتوانن  پارتی  دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی لە ڕەوتی  پێکهاتنی  دەوڵەت بخەنە پەراوێزەوە  و مەرجی  ئەو دوو پارتەش کە بۆ وتووێژ لە گەڵ لایەنە ئێراقیەکان  شاندگەلێکی هاوبەشیان  پێک هێناوە بۆ بەشداری لە هاوپەیمانیگەلی پێکهێنانی دەوڵەتی ئێراق  بوونی بەرنامەیەکی  دیاریکراو ویەکڕیز لە لایەن ئەو هاوپەیمانیەیە  و ئەو دووپارتە  تەنیا  دەچنە ڕیزی  هاوپەیمانیگەلێک کە بۆ کاروباری دەوڵەت و وردەکاریەکانی  ، بەرنامەگەلێکی  ڕوون و شەفاف  ئاراستە بکەن .