ئاب 13, 2018 01:34 Asia/Tehran
  • حەیدەر عەبادی لە پشتگری کردنی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران دەکشێتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ھەرچەشنە لێکدانەوەیەکی هەڵەی ڕەتکردەوە بۆ لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی برسی ڕاگرتنی گەلانی دیکە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە ئەنجامی کۆبوونەوەیەک دا جەختیکردەوە لە سەر قوڵ بوونی ئەو پەیوەندی و بەرژەوەندییە گەورانەی کە عێراق و ئێران پێکەوە دەبەستێتەوەو هەموو لێکدانەوەیەکی هەڵەشی ڕەتکردەوە بۆ لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی برسی ڕاگرتنی گەلانی دیکە.

نوسینگەی عەبادی لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە پێی لە سەر ئەوە داگرت کە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کە بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو، بە تێرو تەسەلی  گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی عێراق و ئێران و ئینجا پێداگری کرا لەسەر قوڵ بوونی ئەو پەیوەندی و بەرژەوەندییە گەورانەی کە عێراق و ئێران وەک دوو نەتەوەی دۆست و برا پێکەوە دەبەستێتەوە.

ئەنجومەنەکە هەموو لێکدانەوەیەکی هەڵەی بۆ لێدوان و هەڵوێستە فەرمییەکانی عێراق ڕەتکردەوە لە بارەی پشتگری کردن لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران.

جێگای ئاماژەیەڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق نیگەرانی خۆی دەربڕی لەسەر سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا و ئاماژەی بەوە کرد کە، ئەوان لەگەڵ ئەو بایکۆتانەدا نین و لەگەڵ ئەوەش دا لە بەر بەرژەوەندییەکانی عێراق پێوەی پابەند دەبن.

سەرپەیڤ